بە هاتنە سەرکاری حکومەتی ڕاستلایەن لە تەلەبیب، کاروکردەی دژە فەلەستینی لەدژی هێزەکانی خۆڕاگری ویەخسیرانی فەلەستینی تەشەنای سەندووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەوری فەلەستینیی «سەما» میدیا زایۆنیەکان ڕایانگەیاند ، ڕەشنووسیی یاسای سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون ونیشتەجێ کرانی یەخسیرانی دانیشتووی قودس و سەرزەوییە داگیرکراوەکان لە کۆبوونەوەی یەکەم بە ٨٩ دەنگی تەباوهەشت دەنگی ناتەبا پەسەند کراوە.
بەپیی ئەم یاسایە، مافی هاووڵاتی بوون یا نیشتەجێ کرانی هەموو ئەو یەخسیرانەی کەلە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەر موچە وەردەگرن و یان کارئاسانییان بۆ دەکرێ، هەڵدەوەشیندرێتەوە.
لەدەقی ئەم ڕەشنووسەی یاسادا هاتووە: «ئایتاماربن گوێر»وەزیری کاروباری نێوخۆ دەبێ سەندنەوەی مافی هاووڵاتی بوون یا نیشتەجێ کرانی ئەم دەستە لە یەخسیران لەماوەی چواردە ڕۆژدا پەسەند بکات و وەزیری دادئەستێنیش لەماوەی حەوت ڕۆژدا دەبێ ڕەزامەندیی لە سەر بدات ودوای ئەوە دادگە سیی ڕۆژ دەرفەتی هەیە کە ڕاپەڕاندنی بڕیارەکە ، پەسەند بکات.
342/